دەربارەی ئێمە

ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکی تاکەکەسییە لە بوارى گەشتیاری، کە ئامانجی سەرەکیی پەرەپێدان و بەهێزکردنی توانایی خانمانە لە کەرتی شاخەوانی و گەشتیاری

پۆژەکەمان بەشداری چەندین فیستیڤال و چالاکیی تایبەتی کردووە

یەکەمین گەشتی ئەم پرۆژەیە لە ٢١/٩/٢٠٢٢ ئەنجامدرا، بۆ ناساندن و چێژوەرگرتن لە سروشتی جوانی کوردستان. ئەم گەشتە دەستپێکی هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ بەهێزکردنی خانمان لە بوارى شاخەوانی و گەشتیاری، و دروستکردنی دەرفەتێک بۆ بەشداریی چالاک و پڕ لە متمانەیان.

-لە هەموو بوارەکانی کەرتی گەشتیاری، بۆ ناساندنی ئامانج و چاڵاکییەکانمان و پەرەپێدانی تۆڕی پەیوەندیدارییەکانمان. ئەم بەشدارییانە دەرفەتێکی گرنگ بوون بۆ نیشاندانی تواناکانی خانمان و هاوبەشکردنی ئەزموون لەگەڵ لایەن و کەسایەتییەکانی تر لەم بوارە.

-لە ڕێگەی ئەم فیستیڤالانەوە، توانیومانە ڕۆڵی خانمان لە کەرتی شاخەوانی و گەشتیاری بە شێوەیەکی کاریگەرتر پیشان بدەین و هەنگاوێکی تر بۆ پێشخستنی پرۆژەکەمان بنێین.

-پرۆژەکە پشتگیری لە بەکارهێنانی شارەزایی و لێهاتوویی خانمان دەکات و ئامادەکردنیان بۆ بەڕێوەبردنی گەشت، ڕێنیشاندانی شاخەوانی و کارەکانی پەیوەندیدار بە گەشتیاری. هەروەها هەوڵ دەدرێت کە ژینگەیەکی پشتگیر و هانەدەر دروست بکرێت بۆ ئەوەی خانمان بتوانن بە متمانەی زیاتر هەنگاو بۆ پێشەوە بنێن.